ئەی چەرخ بڕانەوەی نییە قەت قەهر و جەورەکەت
بۆ شینی فایەق بێکەس
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
1 خولەک
1208 بینین
ئەی چەرخ بڕانەوەی نییە قەت قەهر و جەورەکەت
دەرحەق بە کوردی قوڕبەسەر و نیشتمانەکەی
جارێ بە کەیفی ئەو نەگەڕا پێچ و دەورەکەت
ڕوحمت نییە بە خۆی و بە یانەی وێرانەکەی
***
هەر نیشتمانپەرەستێ کە ناڵە و فوغانی بێ
گورج ئەیکوژێت و نایەڵێ ساتێ ئامانی بێ
فایەقکەس شکۆفەیێ بوو کوتوپڕ گەشایەوە
هەرچەند چرایێ بوو بە هەوایێ کوژایەوە
دونیای لە نوور و ڕائیحە پڕ کرد بە شیعری تەڕ
پڕ نوور و عەترە، بە ئاساری، دەشت و دەر
بێکەسکەس! گەیشتە عەڕشی بەرین ناڵە ناڵەکەت
داخم، فەلەک، بە تیری ئەجەل دای لە باڵەکەت
ئەو شیعری پڕ جۆش و خرۆشە کە لاوەکان
ئیلهامی مەرگ و مردنە بۆ ژین و ژیان
ئەیخوێننەوە بە بەستە، بە نەشئە و حەماسەوە
دوژمن دەخاتە لەرز و ترس و هەراسەوە
تۆ شینی نیشتمان و وەتەن شینی تۆ ئەکا
تۆ دایکەڕۆتە بابەناسناوی ئەدەبی، وەتەن ڕۆڵەڕۆ ئەکا