ئەی جەمالەددینی ئەفغان ڕیزە چینی خوانی تۆ

بۆ شینی پاش چل ڕۆژەی ئەمین زەکی بەگ
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1106 بینین
ئەی جەمالەددین ئەفغان ڕیزە چینی خوانی تۆ
وەی محەممەد عەبدەکەس عەبدی بارەگای عیرفانی تۆ
ئەی نەسیرەددینکەس لە ڕەئیا کەمترین دەربانی تۆ
وەی فەریدەددینکەس لە عیلما تابیعی فەرمانی تۆ
تۆ مەسیح نیت و بەڵام ئاسارەکەت موعجیز نوما
کوردی زیندوو کردەوە تاریخی کوردستانی تۆ
گیانی پاکت مەیلی خاکی نیشتمانی کرد بوو
جێی لە دڵدا پێ نیشان دا مەقبەرەی سەیوانناوی تایبەتی تۆ
عومر و ژینی خۆت فیدا کرد بۆ ژیانی قەومەکەت
ئەی ئەوی مەرگی نەویێ بۆ ژین، فیدا و قوربانی تۆ
کۆچی دوایی کرد بەڵام قەومێکی زیندوو کردەوە
فەخر و نازی کوردە بابەناسناوی ئەدەبی شۆرەت و عینوانی تۆ