پرسی کەسێکی ئەهلی فەزیلەت لە دێوە زەن

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1192 بینین
پرسی کەسێکی ئەهلی فەزیلەت لە دێوە زەن
بۆ مونزەویت و کووپە ئەپۆشی وەکوو کەفەن؟
بنواڕە ڕیازی ئەکادیمای وەتەن
لایێ علوومی حیکمەتە، لایێ دڕووسی فەن
حیکمەت فرۆشی دەهرە فەلاتوون بە ڕۆژ و شەو
ڕۆم و فەڕەنگ موننەوەرە، ئێستا بە نووری ئەو
فەرمووی کە هەر دوو دەرسی ئەدەبمان لە مەدرەسە
وەرگرتووە لە فەلسەفە و حیکمەت و علووم
ئەو چونکە بەختی یارە، بە شۆرەت یەکەم کەسە
گەورەی فەلاسیفەی هەموو دنیایە لای عومووم
من بەخت و تالعم بەدە، مەنفووری عالەمم
تەنها ئەژیم بە دەردەوە بابەناسناوی ئەدەبی ڕەفیق کەمم