هەر لە بەحری فورسەوە خاکی هەتا بەحری ڕەشە

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1623 بینین
هەر لە بەحری فورسەوە خاکی هەتا بەحری ڕەشە
نیشتمانی میللەتی کوردە، لە دونیا ئەم بەشە
ڕەوزەیێکی جەننەتە لالە و گوڵی دایم گەشە
پڕ لە ئاڵتونی سیاهـ و زیوی ساف و بێ غەشە
نیعمەت و خێری بە تاڵان وا بە دەست ئەغیارەوە
من بە دڵ هاوار ئەکەم، کەس نایە بەم هاوارەوە
شاخی کوردستان هەموو ئێسقانی ئەجدادی منە
خاک و خۆڵی، گۆشت و لاشەی قەومی ئازادی منە
***
لاوی کورد! بۆ دایکی گەورەت شیوەن و ڕۆڕۆ مەکە
بۆ خۆراوا و خۆرهەڵات قەت مەیلی هاتوچۆ مەکە
ئیعتمادت هەر بە خۆت بێ قەت لە دوژمن کۆ مەکە
فەرقی خەسمی خارجی، یا خائینی ناوخۆ مەکە
هەڵمەتێکی وا بەرە، ناو جەرگی دوژمن کون بکا
شۆڕشێ پەیدا بکە، ناوی قیامەت ون بکا
من کە حەقبێژی نەکا، خامەی خەمۆشم بۆ چییە؟
فیکری ئازادی نەڕێژی، مێشکی بۆشم بۆ چییە؟
هەوڵی سەربەستی نەدا، من فام و هۆشم بۆ چییە؟
بۆ فیدای کۆمەڵ نەبێ، کەللەی بەجۆشم بۆ چییە؟
بابەناسناوی ئەدەبی عاجز بووم لە دیلی پاڵەهەنگم لەت ئەکەم
ئەیخەمە ئەستۆ و ملی دوژمن وەکوو سەگ پەت ئەکەم