چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  620 بینین
چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە
موژەت بە سەراحەت لە منی دا وەریگێڕام
دوێنێ وتی ئەی خەستە سبەی دێمە عیادەت
هەی هەی کە چ بەزمێکە دەڵێی خوسرەو و دارام
سەییاد بە سەد حیلە دەکەن سەیدی نەچیران
مەجمووعی بە یەک غەمزەیی ئەو چاوە دەبن ڕام
بێ ڕەبتیی شیعرم سەبەبی گەندمی قەلبە
سوونی غەمی لێداوە بە بێ قووەت و بێ ڕام
والشمسعەرەبیی قەسەم وەلقەمەری ڕوویی دلارام
ڕۆحم لە بەدەندا نییە بیللا لە دڵ ئارام
ڕۆژێ کە لە توێی پەردەوە تیرێکی وەشان لەیل
لەو کاتەوە مەجنوون سیفەت و عاشق و شەیدام
فەرموویە کە حازر بە شەوێ دێم و نەخۆشم
ڕاوەستە لە سەر هەیئەتی حوججاج لە ئیحڕام
بیستوومە کە پرسیوییە لە ئەحواڵی نەخۆشیم
لەوساوە چ خۆشیمە دەڵێی شاهی بوخارام
هەرچەندە کە پایانی نییە بادییەیی عەشق
مەدداحیی تۆ کافییە بۆ وەجهی ئیدارام
لەم مەزرەعە سابیرناسناوی ئەدەبی نیەتی کیشتی عیبادەت
ئەمما بە دوعاگۆییی ئەم شافییە خێرام
سابیرناسناوی ئەدەبی تۆ ئەگەر عاشقی ئازار و جەفای دۆست
وەربگرە بە شوکرانەوە هەروەک گوڵی ئیکرام