چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  621 مشاهده
چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە
موژەت بە سەراحەت لە منی دا وەریگێڕام
دوێنێ وتی ئەی خەستە سبەی دێمە عیادەت
هەی هەی کە چ بەزمێکە دەڵێی خوسرەو و دارام
سەییاد بە سەد حیلە دەکەن سەیدی نەچیران
مەجمووعی بە یەک غەمزەیی ئەو چاوە دەبن ڕام
بێ ڕەبتیی شیعرم سەبەبی گەندمی قەلبە
سوونی غەمی لێداوە بە بێ قووەت و بێ ڕام
والشمسعربیی قەسەم وەلقەمەری ڕوویی دلارام
ڕۆحم لە بەدەندا نییە بیللا لە دڵ ئارام
ڕۆژێ کە لە توێی پەردەوە تیرێکی وەشان لەیل
لەو کاتەوە مەجنوون سیفەت و عاشق و شەیدام
فەرموویە کە حازر بە شەوێ دێم و نەخۆشم
ڕاوەستە لە سەر هەیئەتی حوججاج لە ئیحڕام
بیستوومە کە پرسیوییە لە ئەحواڵی نەخۆشیم
لەوساوە چ خۆشیمە دەڵێی شاهی بوخارام
هەرچەندە کە پایانی نییە بادییەیی عەشق
مەدداحیی تۆ کافییە بۆ وەجهی ئیدارام
لەم مەزرەعە سابیرتخلص نیەتی کیشتی عیبادەت
ئەمما بە دوعاگۆییی ئەم شافییە خێرام
سابیرتخلص تۆ ئەگەر عاشقی ئازار و جەفای دۆست
وەربگرە بە شوکرانەوە هەروەک گوڵی ئیکرام