سبەینانێ وتم ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
543 بینین
سبەینانێ وتم: ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان
گوناهێکی نەبوو دڵ، داوی زولفانت لە پێ ئاڵان
هەزار ئیفتادە لەو مەیدانە وریا بوونەوە وتیان:
ئەمە شوێنی کەڕ و لاڵانە نەک بێ عەقڵ و منداڵان
هەموو زامار و خامۆشین، هەموو هوشیار و سڕ پۆشین
وەگەر نە شوبهی کوێری بێ، عەسا ئەڕمییە نێو چاڵان
ئەگەر تۆ شێخی بەرماڵی، بە ئێمە ناکرێی حاڵی
گەلێ کەس هات و تاوی دا و زینی ئەسپی داماڵان
ئەگەر خۆ تۆ خوداناسی، وەکوو ماسی کەڕ و کاسی
وە ئیللا وەک سەگی پاسی، چییە ناڵان و دەرماڵان
بە ڕەنگ و ڕیش دەروێشی، بە خوڵق و خوو بەدئەندێشی
عەجەب ئەسپێکی سەرکێشی، خودا بتخاتە ژێر پاڵان
گەلێ کەس سابیریناسناوی ئەدەبی لەم ئاستانی یارە هات و چوو
بە هێواشی و بێ دەنگی ئەگریان و ئەیانناڵان
هەموو کەس سابیریناسناوی ئەدەبی لەم ئاستانە بەهرەوەر نابێ
مەگەر بێ دەنگ و خامۆشان و ڕووت و بێ سەروماڵان