ڕۆژ و شەو شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1176 بینین
ڕۆژ و شەو، شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع
دلبەرا تا كل سر جاوز الاثنين شاععەرەبی
ڕوو مەپۆشە سەرزەمین تاریکە بێ خورشیدی ڕووت
ئەی جەماڵی بێ نەزیرت حیکمەتی مەحز و نەفاع
یادی حوسن و عەشقی چاوت هەم حەریف و هەم شەراب
کافییە ئیتر لەسەر موڵکی جیهان ناکەم نیزاع
چونکە دارالمحنةعەرەبی و دوون پەروەرە ئەهلی هەموو
ناکەس و بێ شەرت و بەدخوو، دین فرۆش و پڕ تەماع
دوژمنی دونیا لەگەڵ ئەهلی شەرەف ناحەق نییە
تەبعی دوونە وەک جوعەل دەگرێ لە بینی گوڵ سیداع
هەرکەسێ فەزڵ و هونەر دەرخا لە بازاڕی جیهان
پێی ئەڵێن یاساغە سەد لیرە جەزای خاوەن مەتاع
سابیری گەر عاقڵی تیکەڵ بە دونیای دوون مەبە
مەرحەبای ئەو ژەهرە تۆ پەیداکە تریاکی وەداع