سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1329 بینین
سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت
ئەوسا ڕمووزی مەسحەفی ڕووی یاری تەفسیر کا بە خەت
ئەی موستەعید، دەرسی لە عیلمی عەشق ئەگەر تەحسیل ئەکەی
یەکسەر علووم و دەفتەری ئەسناعەشەر داویتە شەت
بۆ دەرسی دین ناکەیتە بەر، ئەی جێنشینی پێغەمبەر؟
برسیتە وەک جوع البقرعەرەبی هەر نان ئەخەیتە ناو سەبەت
تۆ باغظعەرەبیی مورشید مەبە عەیبە لەگەڵیان زید مەبە
تا حوببی دەروێشت هەیە ڕێگەی خودا ناکەی غەڵەت
چاک پەیڕەوی عالم دەکەی هەر کاتیبی زاڵم دەکەی
هەر چاوەڕێی چالم دەکەی لێدەی بە گوفتاری سەقەت
عەقڵت لە نەحوا سەرف ئەکەی، حیفزی کەلام و حەرف ئەکەی
بێ! دەرسی عەشقت پێ بڵێم عیلمێکە بێ حەرف و نوقەت
تا تۆ خەریکی غەیبەتی بێ ئیعتیبار و هەیبەتی
گەر تالیبی ئاسایشی خامۆش و سابیرناسناوی ئەدەبی بە فەقەت