ئەو شۆخە کە ئارامی دڵ و جانە بە عاریز

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1088 بینین
ئەو شۆخە کە ئارامی دڵ و جانە بە عاریز
تەفسیری هەموو سوووڕەیی قورئانە بە عاریز
غەرقی عەرەقە میسک لەبەر زولفی عەبیری
پەژمووردە دەکا سونبول و ڕیحانە بە عاریز
مەعنایی ڕوخی حوورە کە وا شەڕحی کراوە
بنواڕە کە مەجمووعی نمایانە بە عاریز
شەرمەندە دەکا سەرو بە باڵایی بڵیندی
ما حييعەرەبی بە شوعاعی مەهی تابانە بە عاریز
کەی دێ بە سەر ئەم خەستەیی بێچارە خودایە
ئەم غونچەلەبە شەربەت و دەرمانە بە عاریز
موورە بە کەمەر، لەعلە بە لێو، سەروە بە باڵا
بێچووە ئاسکە بە چاو، ڕەوزەیی ڕیزوانە بە عاریز
دەرکەوتنی مایەی فەرەحی خاس و عەوامە
سەرداری هەموو لەشکری سوڵتانە بە عاریز
بۆچیمە دڵ و گیانم ئەگەر نەیکەمە قوربان
یارم کە ئەڵێی یۆسفی زیندانە بە عاریز
دەرکەوتنی بێهۆشییە ون بوونی نەخۆشی
تەسکین و شیفابەخشی نەخۆشانە بە عاریز
سابیرناسناوی ئەدەبی کە پەرێشانە دەسووتێ بە شەو و ڕۆژ
زولفی شەوە یا میهری درەخشانە بە عاریز