سالیک دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 2 خولەک  613 بینین
سالیک دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت
ئەوسا دەبێ سیڕڕی خودای تێدا بنووسن خەت بە خەت
ئەی موستەعید ئوستادی تۆ بەو جوملە بەحری عیلمەوە
چونکە سڕی عەشقی نەبوو بەو عیلمەوە خنکا لە شەت
هەرکەس سەماعی مەدرەسەی عەشقی حەقیقەت تا نەکا
تەرکیبی ئەشیاکەی دەکا بێ عەیب و نوقسان و غەڵەت
دەرسێ لە عیلمی عەشق ئەگەر تەحسیل بکەی بیکەیتە بەر
دنیا ببێ زیروزەبەر ڕێگەی خودا ناکەی غەڵەت
نەحوت هەموو مەحوییەتە سەرفت غەم و بێ سەرفییە
ئاداب و مەنتیق دەرئەخەی ناکەی بەیانی عەشق قەت
گەر تۆ موسوڵمانی لە سەر ڕێگەی شەریعەت لامەچۆ
ڕۆح و سەر و ماڵت هەموو هەر سەرفی مەولات کە فەقەت
شەخسێ حەکیمانە وتی ڕۆژێ بەجێ دێ کامی دڵ
وا شیوەن و زاری بکەی فرمێسکی چاوت بێ بە شەت
ناحەق نییە نەوعی بەشەر دێوانەوار و بێ خەبەر
کەوتوونە کێو و دەشت و دەر، دیویانە حوسن و خاڵ و خەت
لەو مەدرەسەی پڕ وەسوەسە، سی ساڵە کەسبی عیلم ئەکەی
مانەندی تیفلی ئەبجەدی، ئەرکان و ڕێی دینت غەڵەت
ئاداب و عیلمی هەندەسە هەر قیل و قالە و وەسوەسە
تۆ وەرگرە لەم مەدرەسە دەرسێک بێ حەرف و نوقەت
سابیرناسناوی ئەدەبی بە یار و ئاشنا چاو و دڵی بوو ڕۆشنا
حەمد و سەنا يا ربّناعەرەبی لێم دوور نەبێ ئەو یارە قەت
سابیرناسناوی ئەدەبی ئەگەر تۆ ئارەزووی دەرسی ئەدیبی ئەشق ئەکەی
عیلمێکە قەت حەل ناکرێ بێ حەرف و ئیعڕاب و نوقەت
سابیرناسناوی ئەدەبی چییە هاواری تۆ، پێی خۆش نییە دڵداری تۆ
گەر هەمزوبانە یاری تۆ لادە لە گوفتاری سەقەت
زۆرکەس بە تەحمید و سەنا چاوی دڵی بوو ڕۆشنا
سابیرناسناوی ئەدەبی ئەبێتە ئاشنا دوور ناکەوێ لەو یارە قەت