بەو مەسحەفی حوسنت قەسەم بێ عەیب و شاز و بێ غەڵەت
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
981 بینین
بەو مەسحەفی حوسنت قەسەم بێ عەیب و شاز و بێ غەڵەت
گەرچی چوارن موجتەهید تەفسیری نازانن بە خەت
گوڵزاری حوسنی تۆ ئیرەم، دڵ بولبول ئاسا لاجەرەم
زاری دەکا ئەی زولکەرەم ناچێتە ئەو گوڵزارە قەت
نەوعی بەشەر لەیل و نەهار، گەرچی دەکەن مەیلی شکار
سەید و نەچیری تۆن ئەگەر پێیان نیشان دەی خاڵ و خەت
ڕۆژێ وتم ئەی غونچەلەب مەقسوودی دڵ کەی دێتەجێ؟
فەرمووی مەگەر وەختێ کە خوێناوی سروشکت بێ بە شەت