نامیزاج و بێ دەوا خۆم دڵحەزین و ناموراد
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
654 بینین
نامیزاج و بێ دەوا خۆم، دڵحەزین و ناموراد
تابیعی نەفس و هەوا خۆم گەنجی عومرم دا بە باد
غافڵ و غەرقی گوناهم، عاسی و نامە سیاهم
ڕووڕەشی دیوانی شاهم، عاجیزی یەومولتەناد
گورگی نەفسم خستە ناو ئەغنامی عومری خۆمەوە
ڕەنجەڕۆ خۆم وا بەجارێ عومری گەنجیم دا بە باد
مووشی نەفس و گەنمی ئەعمال و کوردی دۆنەدیو
عارەب و حەڵوادز و جەردە و خەراپیی و فەساد
نەفسی بەدخوو دائیمەن هەر پێت ئەڵێ بێنە و بخۆ
چەور و شیرین و تورش، ئەنواعی ئاش و نان و زاد
نە لە قەهری حەق بترسە نە لە گورز و شەق بپرسە
من نەوا بمرم لە برسا، عەیبە بۆ مەردی جەواد
یاخودا دینم قەوی کەی، نەفس نابوود و نەوی کەی
نەفس وەک مێشوولە وا بێتاعەتم مانەندی باد
سابیریناسناوی ئەدەبی نەفسی خەبیس و دزدەستەکی شەیتانی پیس
ڕێوییە گەر تۆ بە شیری صومعەرەبی بۆی دێیە جیهاد
شیری پیری بەردە بۆ سەر نەفسی ڕێوی سابیریناسناوی ئەدەبی
گەر تۆ سەییادی بزانە هەم شیکار و هەم جیهاد!