دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1951 بینین
دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا
مامەڵەی فەرشی حەریر و ئارەزووی خاڵی دەکا
باوەڕم نایە مەزەننە، خۆی دڵی خۆی خۆش ئەکا
کوێر و کەڕ کەی تەرجومانی حەزرەتی واڵی دەکا؟
جاهیلی ئەبتەر وەسییەت بێ عەقیدەی پێ مەکەن
سەبر ئەگەر بیخەیتە ناو هەنگوینەوە تاڵی دەکا
گەرچی ئەمڕۆ مەرتەبەی ناکەس بڵند و کەس نەوی
کیزبی مەحزە گەر بڵێن عەللامە حەمماڵی دەکا
گەرچی مشکی و خامەک و ئەتڵەس هەمووی کاری دەسە
کوێری مادەرزادە کەی خورج و بەڕە و خاڵی دەکا؟
هەمنشینی وشکەسۆفی قەت مەکەن نەفعی نییە
گەرچی دایم بەحسی شیعری مەولەوی و ناڵی دەکا
سابیریناسناوی ئەدەبی وریا بە ئەبنائی زەمان نزدیکە لێت
نەک بڵێن ناشی سوارە ڕوو لە جێی چاڵی دەکا
سابیراناسناوی ئەدەبی تۆ چیت بەسەر دوونپەروەری دەورانەوە
گوێدرێژی خۆیەتی حەز کا بە گوێ ناڵی بکا