گوم کە بوو ڕاهی هودا شاهڕەهە گومڕاهی

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  1762 بینین
گوم کە بوو ڕاهی هودا، شاهڕەهە گومڕاهی
بعد درویشی اگر هیچ نباشد شاهیفارسی
ئەم مەجازە چییە، ڕوو کەینە حەقیقەت، ئەوجا
لا إلهعەرەبیەت بەسە گەر تالیبی إلّا اللّهعەرەبیی
ڕێ درابێ بە گەدایی نەفەسێ لەو دەرەدا
هەر کەسێ، تا نەفەسە عارییە شاهەنشاهی
دووکەڵی ئاهی دەبێ دایمە بگرێ بەری ڕۆژ
ڕۆژە ڕەش، غەمزەدەیی من بم و تۆ بی ماهی
لە دڵا بوونمت هەر عارە لە لا، وا بکە فەرز:
ماهی کەنعانی و ئەم موددە موقیمی چاهی
کوشتمی و ئەو دەمە خوێنم بە ئەدەب دامەنی گرت
بەسمەلی عیشقم و کارم بە خوێنە ڕاهی
بێ خەتا ئەو شەهە لەو بەردەرە مەحویناسناوی ئەدەبی دەرکرد
بۆچ کەس سەر نەچووە شەوکەتی ساحێب جاهی