تێدەگا هەرکەس بکا فەهمی ڕمووزی مەعنەوی
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
2 خولەک
4377 بینین
تێدەگا هەرکەس بکا فەهمی ڕمووزی مەعنەوی:
هیجر و وەسڵە نار و جەننەیی ئایەتی لا یستويعەرەبی
کێوی غەم، وادی جەفا تەی کردنە ئەشراتی عیشق
باکی هەوراز و نشێوت کەی دەبێ گەر ڕەهڕەوی
ناوی هاروون، ئیسمی قاروون، ئیبتیدا ئیما دەکەن
سەرفەرازە سەرکز ئاخر، سەرنیگونە سەرقەوی
ئەی لە سەر تەختی غینا ئەمڕۆ، سبەینێ تێ دەگەی
ئەو گەدایەی تۆ کە وا موحتاجی شێوی یەک شەوی
دەنگی پێی ئەحبابی ڕۆییو پڕ بە عالەم مەوج ئەدا
تۆ بە غەفڵەت موبتەلا، گەر نەیبیەی مەستی خەوی
تف لە چارەی خەندە، گرییە و شیوەنی پێ خۆشە دۆست
داکە ئەی بارانی ئەشک، ئەی بەرقی ناڵە، نەسرەوی!
باسی چ بکەم بێ کەرانی بەحری پڕ تەشویری عیشق؟!
تاقە قەترێکی فتووحاتە، نمێکە مەسنەوی
ساعیدی دەرکەوت و عالەم بوو بە مووسایی هەموو
موعجیزەی لێوی کە دەرخا، جوملە دەبنە عیسەوی
ڕامی عاشق بۆنی ئەو وەحشی نیگارە موشکیلە
مەبیە هەرگیز ئەم قسە: عەنقا دەبێ وەک کەو کەوی
چاوی بیماری، بە وەعدی تیرە بارانی نیگاهـ
گفتی دا، جەهدێ کە ئەی دڵ، بەڵکی تۆشی بەر کەوی
مەحویاناسناوی ئەدەبی! هەر ئەشک و ئاهی تۆ لە جێ جوێ بوونەوەت
چوونە بەر بادی فەنایە دەرکەوی یا سەرکەوی