لە چاوی بەد خودا حیفزی بکا ئەو شۆخە سەرمەستە

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  3635 بینین
لە چاوی بەد خودا حیفزی بکا ئەو شۆخە سەرمەستە
سەریش ئەبڕێ، سەریشی لێ دەدا، هەی هەی چ سەربەستە!
بنازم بەم سەراپا نازە، بازی غەمزە تێ بەردا
ئەگەر سیمرغی بەر بێ هەم بووە یەک مورغی پەڕ بەستە
ئەسیری چاهی غەم بێ، خانە با دەربەستە بێ مەجنوون
لە خەیمەی نازدا عوشرەت دەکا لەیلا، چ دەربەستە!
بە فکرێکە کە ئەم خوونڕێژە شیری بەستە پشت ئەمڕۆ،
لە ئەستۆ دانی کێیە؟ کێ دەکا ئاخۆ کەمەر بەستە؟!
بەرەڵدا کردنی نەفست زەرەرخێزە و فەسادئەنگێز
بە ڕەحمەت بن قەدیمی ئێمە فەرموویانە: «خەر بەستە...»
قسێکی پڕ لە تەئسیری بە فرزەندی دەوت پیرێ:
عەزیزم تازە گەیوی تۆ، ئەمن باری سەفەر بەستە
لە بەر قاپی خەراباتا منی دی، عیشوەیێکی کرد
وتی: مەحویناسناوی ئەدەبی لە بادەت چی، ئەتۆ خوێنی جگەر بەستە