دیارە پشت لە مردن بەستنە خۆ ڕوو لە تۆ کردن
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
577 بینین
دیارە پشت لە مردن بەستنە خۆ ڕوو لە تۆ کردن
قیامەت هەڵبسێ خۆشە لە ئیشی ڕووبەڕوو کردن
چ دینێکە ئەمە نەمبیستووە مەیخانەیی کەعبە
نیگاهی مەست حەرامی کردووە سەیری برۆ کردن
چ خۆش کەیفە مناڵانە خەریکی یارییە یارم
سەرم بەر شەق ئەدا خۆشە دەڵێ کەللە بە گۆ کردن
هەتاکەی هەر بە هەشت قاپی دەزانی ڕێی بەهەشت واعیز
لەگەڵ دەرگاهی یارا کفرە بۆ چی هەشت بە نۆ کردن
بە عومری خۆی قسێکی ڕاستی کرد شاهم ئەویش مەست بوو
وتی وەک لازیم و مەلزوومە بۆ گەورە درۆ کردن
مەسیحایی دەکا عەشقت لە ئیحیاکردنی مندا
بە وشکی شاخی ئومێدم دیسان کەوتە چرۆکردن
موعەللیم مەشقی جەلبی غەیر لە فکری چوو بە بارێکا
ئیلاهی چەندە ئوستادە لە کاری خۆبەخۆکردن
بە یەک غەمزە لە خۆی و عالەمت کرد حەمدیناسناوی ئەدەبی بێ چارە
چییە چارەی دەخیلت بم بفەرموو تۆ لە تۆ کردن