بەستەیی زنجیری زلف و داغداری خاڵتم

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  504 بینین
بەستەیی زنجیری زلف و داغداری خاڵتم
ئەی سەنەم شێتی زڕەی زنجیرەیی خرخاڵتم
کۆهکەندێکم لە کێوی بێستوونی ئولفەتا
دائیما شیرین مەزاقی پاسوخێکی تاڵتم
بێتە عەنقایێ لە ئەوجی سووتنا پەروانە تۆ
بۆ حزووری شەمعی مەجلیس گەر بچی شەهباڵتم
بەسمە ساقی گەردنی مینا و لێوی جامی مەی
من کە شێتی گەردنی بێگەرد و لێوی ئاڵتم
گەردی من بۆ سورمەیی دیدەی غەزالان دەست ئەدا
چونکە کوشتەی ناوکی موژگانی چاوی کاڵتم
باری میننەت تا قیامەت ئەهلی دڵ هەڵناگرێ
بۆ بەهەشتێ وا دەزانێ زاهیدا حەمماڵتم
یار وتی بێ میسلە حوسنم سێبەری ڕوویی نیاز
یەعنی ڕۆژی تۆ هەتا ئەم ڕۆژە بێ ئەمسالتم
تۆم لە پارسەنگی سەبک مەغزانی عەسرا دانەنا
من بە نەقدی لەفزی شیرین موشتەری مسقالتم
قەت بە حاڵی دانەناوە حەمدیناسناوی ئەدەبی ژینی بێ کەماڵ
ئەی کەماڵی بێ مرووەت سەیری چۆن بێ حاڵتم