بۆ بە نینۆکی ئەسەف ئەمجا نەکەومە سەنگ جنین
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
502 بینین
بۆ بە نینۆکی ئەسەف ئەمجا نەکەومە سەنگ جنین
کەوتە دەم عالەم کە ناوم هەروەکوو نەقشی نگین
گەل گەلی ئاهووی خەتا هاتوونە تەبریکاتی زلف
بوو بە ساحێب خەتت و توڕڕە هەر وەکوو خاقانی چین
با ملم وەک قومری ئاساری بمینێ تا حەشر
ئەی تەبیب دەرمان مەنێرە سەر برینێ سەر بڕین
کوشتنم بەم دار و بەردە ڕەمزی تێدایە ڕەقیب
فەیز بەخشایە کە دار و بەردی شەخسی عارفین
ڕوخسەتی وەسڵی کە دایە دەس ڕەقیب جانان وتی
جائیزە ئیستا سلووکی ئەجنەبی بۆ ئەهلی دین
ئەو بتە ئەسپی کە جەولاندا لە سەحرای ئولفەتا
سوجدەگاهێ بوو وەکوو بتخانە بوو بێ ماڵی زین
لەم تەلاشە مەقسەدی سامان و دەوڵەت کەی بووە
هەر بەسەر عالەم دەگێڕێ جوستوجۆی مردنییە ژین
دەستی قاتیل سەوز و خوێنم سوور و ڕەنگ زەردم کە من
ئەم هەموو ڕەنگە ئەڕێژم حەیفە شادیم کەن بە شین
حەمدیناسناوی ئەدەبی نێزیکی نیگاری قەت لەلا مەتڵەب نییە
چونکە داغێکی بە دڵیا ناوە بۆتە دوور بین