چاوم لە تۆ بڕاوە بڕاوە فەڕەح لە دڵ

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  467 بینین
چاوم لە تۆ بڕاوە بڕاوە فەڕەح لە دڵ
تۆ ڕوو دەپۆشی بۆیە لە باغا نەماوە گوڵ
بێ ڕوویی تۆ مەحاڵە بزانم زەمینی شیعر
ئیمکانی خوێندنی نییە بولبول لە زەوقی چڵ