وەرن یاران ئەجەل ڕەهبەرمە ئەمشەو
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری کوردی
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
996 بینین
وەرن یاران ئەجەل ڕەهبەرمە ئەمشەو
فیراقە ئەووەڵی ئاخرمە ئەمشەو
خەیاڵی بەزمەکەی قەیسەرمە ئەمشەو
«سەدای سەمتووری کەللەم گەرمە ئەمشەو
چریکە و بانگی دڵ بێ شەرمە ئەمشەو»
تەبیعەت بەرزە زاهیر گەرچی پەستم
نەوەی ئەو شێرەکەی ڕۆژی ئەلەستم
لە باڵا بۆ بەڵا پشتێن ئەبەستم
«بە نینۆک کاری فەرهاد دێ لە دەستم
وەها شاهوولە سینەم نەرمە ئەمشەو»
شەوی هیجرە دڵم زامار و مەحزوون
دەروونم ئاگری بەردایە گەردوون
نەماوە ڕاحەت و عەقڵ و سەبر چوون
«لە تەنیایی بە یادی ڕۆحی مەجنوون
خەیاڵی گەشتی دەشت و دەرمە ئەمشەو»
لەسەر عەقڵ و لە دڵ ڕاحەت کە دەرچن
ئیتر نامینێ فەرقی ژین و مردن
حەقی وایە کە عاشق دەربەدەر بن
«ئەگەرچی یار و یاوەر بوونە دوژمن
غەمی بێ یاری بوو یاوەرمە ئەمشەو»
ڕەقیب و ناحەزت مەسروور خەندان
ڕەفیق و دۆستانت مات و حەیران
منیش سووتاوە جەرگم بۆتە بریان
«لەسەر ڕووم زامی ناخوون نەخشی تۆی بەست
تەمای سنعاتەکەی ئازەرمە ئەمشەو»
بە کوشتن عاشقانت کرد سەرەفراز
منت هەر هێشتەوە بۆ عیشوە و ناز
وەکوو کەو خۆی دەکا حەمدیناسناوی ئەدەبی فیدات باز
«سەرم شۆری ویساڵی کەوتە سەر باز
دیسان کوردیناسناوی ئەدەبی کە دەردی سەرمە ئەمشەو»