وەختە ساڵێکە کە ڕۆژێکم نەدیوە هەر شەوە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  458 بینین
وەختە ساڵێکە کە ڕۆژێکم نەدیوە هەر شەوە
مردنە ئەم حاڵە یا ئاخر زەمانە یا خەوە
بێ وەفایی گەر نەبێ ڕاستی لە نەگبەت عاجزم
ڕەببی بینێری ئەجەل قائیمەقامی ئەم ئەوە
ئەم دڵە لەت بێ لە زوڵمی خەسمی کافر عاجزە
دلبەری بێ شەرت دەزانێ واسیتەی عیجزم ئەوە
شوعلە کەوتۆتە دەروونم حیسی ڕووناکی ئەکەم
بەرقی ئاهە یا تلووعی شەمسی ساحێب پرتەوە
وەسڵە یا هیجران بێ وەقفە گرۆهی عاشقان
یەک بەیەک حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەڵێن نامەرد زەمانی سەرڕەوە