غەرامافۆنەکی دەستی زەمانم نیمە تاوانم

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  456 بینین
غەرامافۆنەکی دەستی زەمانم نیمە تاوانم
کە تەئریخی بەشەر موحتاجە گوێ بگرێ لە قاوانم
سەری موویێ لە تەسویری منا نابێ زیاد و کەم
دڵە عەینی فتۆغرافە وەکوو دووربینە چاوانم
لە ئیعجازی نبووەت فەرقی کرداری زەمان ناکەم
چی بینم بەحری ساوابێ چی بێتە بەحری ساوانم
ئەلەرزم من لە هاژەی زەڵم و لۆمە و تانجەڕۆی تەعنە
لە خیلقەتدا مەگەر من داری بێ بەینی دوو ئاوانم
بچووک هەر کاری گەورە و گەورە هەر کاری بچووکی کرد
خەریکی مەبحەسی گەورە و بچووکی وەخت و ئاوانم
جیهان بێ باک و ئەربابی جیهان بێ هۆش و بێ پەروا
مەگەر مامە خەمەم حەمدیناسناوی ئەدەبی کە وا غەمخۆری نادانم
#