شەخسێکی ساحێب ئەحواڵ پرسی کە ئەی فلاتوون

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2125 بینین
شەخسێکی ساحێب ئەحواڵ پرسی کە ئەی فلاتوون!
یوونانییانی قەومت بۆ چی بە دەردی سەگ چوون؟
ئەو زووفنوونە جوابی دابوو: بە جێیە وا بێ:
خۆی دایە بەر شیهابی ساقیب کە دێوی مەلعوون
باتیل موقابیلی حەق وەستا، بەتاڵە ئیشی
گەردی بە بادە خاکێ بێ هەڵپژێ بە گەردوون
خورشیدە موعجیزەی شەرع، زوڵماتە سەفسەتەی پووچ
ئیسلامییان هەموو دین، یوونانییان هەموو دوون
لەم کارەدا تکاکەر کێ: حەزرەتی ڕیسالەت
لاسیمّاعەرەبی تکاگر کێ: ذوالجلالعەرەبیی بێچوون
فەتح و زەفەر بە ناوی کێ بێ؟ خەلیفەی ئیسلام
عەبدولحەمیدی غازی، سولتانی ڕوبعی مەسکوون
سائیل کە لەو جەنابە فائیز بوو بەم جەوابە
مەزموونی پڕ لە حیکمەت، ئەلفازی پڕ لە مەزموون
پێی وت بە سەد تەئەددوب، ئوستادی بێ تەعەسسوب!
بەم حاڵە و ساڵە لایق تەئریخی چی دەفەرموون؟
دووبارە هاتە گوفتار: من زوو وتوومە ناچار
ئیسلامییان بفەرموون، یوونانییان تەلەف بوون