لە مەیخانە خودا گەر ئێمە دەرچین
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
4223 بینین
لە مەیخانە، خودا، گەر ئێمە دەرچین،
بە کێ بەین ئیلتیجا، بۆ کێهە دەرچین؟
کە ئێمە چوونە جەننەتمان بە تۆ دا،
لە ئێمە لا دە زاهید! ئێمە هەر چین
خەت و زوڵفی بە یەک دا دێ لە سەر ڕوو
مەگەر زەنگ و خەتا شەڕیە لە سەر چین
لە باوەشما دەدا مەوج ئەشکی حەسرەت
کەمەرتی گرتە باوەش تا کەمەر چین
ئەوەندە تەنگ و ناخۆشە، لە دنیا
خۆشە دەرچوون، ئەگەرچی بۆ سەقەر چین
سەرت پێ لازمە، مەیبازە مەحویناسناوی ئەدەبی
دەبێ دولبەر کە هات ئێمە بە سەر چین
مەحاڵاتە لە بەندی زوڵفی دەرچوون
چەها چینە، چەها چینە لە سەر چین