نیسبەت بدرێ حوور و پەری گەر بە لە تۆ چوون
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
1754 بینین
نیسبەت بدرێ حوور و پەری گەر بە لە تۆ چوون،
باڵیدە دەبن تا دەگەنە ئەوجی لە خۆ چوون
ئەم خەڵقە کە وا تێ گەییون گەییونە مەقسوود
ڕێشگاویەکی مەحزە، بە دەردی من و تۆ چوون
بۆ جیلوەی بێچوونی نییە قوەتی چوونم
لا حول و لا قُوّةعەرەبی کە من حەولمە بۆ چوون
بێچوونە عەدەم، پەی بە سۆراغی دەمی نابەیی
فایز ببە بەم گەوهەرە لەو بەحرە بە ڕۆ چوون
موشتاقی دەمی تێغت ئەوەندە بە بەهانەن
بۆ چوونە فەنا، هەر بە ئیشارێکی برۆ چوون
خەندێکی لە غونچەی دەمی تۆ دی کە لە باغا
هەر لەو دەمەوە لێو و دەمی غونچە لە گۆ چوون
بۆ قورسی گەنمگوونیە ڕۆحی چووە مەحویناسناوی ئەدەبی
وەک زاهید و سۆفی کە لە بۆ خەپلەیی جۆ چوون