دوو ڕەقیبی بوو کە عاشق خوێنی کەوتۆتە بەلاش
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
440 بینین
دوو ڕەقیبی بوو کە عاشق خوێنی کەوتۆتە بەلاش
ئەو سەگ و گورگە خودایا قەت نەبەن هەڵمەت بەلاش
ئەی شەهیدان ئابڕووی ئەهلی محەببەت با نەچێ
لەم مەسافی عەشقەدا بمرن بسووتێن بێ تەلاش
وا بەسەر تەختی هەواوە وەک سولەیمان عاشقت
تاجدارە هەر کەسێ سووتا وەکوو پووش و پەڵاش
ئەی سەنەم ئاوێنەیی ڕوومەت نیشانی خۆر مەدە
نەک بەجارێ گڕ لە گەردوون بەر بدا عەکسی جەلاش
کۆنە مۆدەی بەخت و تالیع وەختی سەعی و کۆششە
باوی شەبقە و لاپچینە ون بووە تەپلە و کەڵاش
لاڵ و کەڕ بێ حەمدیناسناوی ئەدەبی هەر کەس نای و عوودی دەس کەوێ
گەر لە دەنگی خوتبە گوێ بگری لە بانگی ئەسسەلاش