یا ڕەب لە دەستی ئەهلی تەڵەب کەی حەیا خەلاس

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  478 بینین
یا ڕەب لە دەستی ئەهلی تەڵەب کەی حەیا خەلاس
ئەهلی غەنی لە حیرس و لە حاجەت گەدا خەلاس
زاهید بە بەزمی بادەکەشان ئاشنا بکەن
بەڵکوو ببێ فەقیرە لە زوهدی ڕیا خەلاس
من نامەوێ وەفا لە ستەمگەر جەفا نەکا
هەردوو ببین لە باسی جەفا و وەفا خەلاس
باکم نییە لە نەفس و لە شەیتانی لەعنەتی
گەر بم لە باسی کردەوەی ئەهلی عەبا خەلاس
ئەی سەر وەرە لە وادی عەشقا ببە بەپێ
لەم ڕێگەیە موحەققەقە نابم بە پا خەلاس
لەرزی تەبیبەکەم کە لە دەردی دڵم گەیشت
فەرمووی دەبی بەچیلکە دەسووتێی بە تا خەلاس
تۆفان کە ئاوی دیدەیێ بوو ئەرزی کرد خراپ
حەمدیناسناوی ئەدەبی بە سۆزی سینە بکە تۆ سەما خەلاس