هەموو فیتنەی زەمانە کەوتە گۆشەی چاوی فەتتانت
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
921 بینین
هەموو فیتنەی زەمانە کەوتە گۆشەی چاوی فەتتانت
بەڵێ ئاشفتەیە عالەم لەبەر زلفی پەرێشانت
حەواڵەی هیممەتی ساقی مەکە ڕەحمت ببێ توخوا
کە لێوانە لە نەشئەی ساغیری یاقووتی لێوانت
شەوی بێ تۆ بە قەد ساڵێکە، ساڵێکە شەوە بێ تۆ
وەکوو ڕۆژێ لە مەغریب بێتە دەر بێ ببمە قوربانت
عەزاب و ڕەحمەت و دەردی سەری من ئارەزووی تۆیە
لەلام وایە بە ڕەسمی دلبەری فەرزە لەسەر شانت
بە عەیبی دامەنێ ناڵە و فیغانی حەمدیناسناوی ئەدەبی تێفکرە
کە چەندە تیژ و خوێنڕێژە سەوادی نووکی موژگانت