فلاتوون بوو وتوویە نابی قەت ئەمسالی خۆر جازیب

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  657 بینین
فلاتوون بوو وتوویە نابی قەت ئەمسالی خۆر جازیب
بزانە چۆنی ڕاکێشا بە ڕووی یاری کە کرد حاجیب
وتم خۆزگە عەزازیلم بە چاوی خۆم دەدی جارێ
لە پڕ پەیدا بوو شەیتانێ بە دیمەن هەر وەکوو نائیب
تەشەببوس کا بە سەگ بۆ دەفعی گورگان حەقیە خاوەن مەڕ
کە زاڵم بێ ئەمانە دەفعی شەرعەن جائیزە و واجیب
دڵ و ڕۆحم لە کن یارە کە هەردوو ساحیب ئیدراکن
لە خۆم خۆشم ببم غائیب لە من یارم نەبێ غائیب
لە دڵڕەق هەر بە نەرمی چارە تێهەڵچوونە کەی نەشتەر
بەسەر بەردی جەواهیردا وەکوو ڕشتە بووە غالیب
بە نادانی مەگەر جارێ بدا یەک مشتەری تەفرە
ئیتر بوڕڕا نییە تیغی قسەی سەوداگەری کازیب
حەقیشت گەر لە کن خەڵقی ببێ عەفوی بکە حەمدیناسناوی ئەدەبی
بە هەر نەوعێ ببێ نابێ لە فەردێ تۆ ببی تاڵیب