چینی سەری زلفت بووەتە فیتنە لە چینا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  1089 بینین
چینی سەری زلفت بووەتە فیتنە لە چینا
غارەتگرە چاوت لە بیلادی دڵ و دینا
نەبڕایەوە ئەم شینە لە سینە کە دەکا دڵ
بەو جیلوەیی ڕوخسارە وەرە بیکە بە سینا
مینا و حەجەرولئەسوەد و زەمزەم حەجی خەڵقە
من ماچی دەم و خاڵی لەب و گەردنی مینا
ئیکسیرە مەگەر خوێنی سرشکی شەوی عاشق
ئەو بەردە دەکا هەر بە لەعل وا لە سەرینا
ئەو ناوکی موژگانە بە کل بۆیە دەڕێژێ
ساڕێژی بکا هەر کەڕەتێ چوو بە برینا
مەعلوومە لەدایک کە دەبن ئەهلی موحیببەت
فرمێسکی بە لێشاوە لەگەڵ ئاهی حەزینا
نازم بە جەلال و حیشەمت میسلی سولەیمان
وەک دێوە ڕەقیبت کە لە ژێر حوکمی نگینا
جانا مەبەرە هەمدەمی ئینسانی بەد ئەندێش
وەحشەت کە دەکەن ئەهلی موحیببەت بە قەرینا
حەمدیناسناوی ئەدەبی بە ئەدەب یادی بکە ناوی نەبەی قەت
جاسووسی ئەوە چونکە دڵت وا لە کەمینا