ئەی خاکی وەتەن بێ فەرەح و زەوق و سەفا خۆت
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
2739 بینین
ئەی خاکی وەتەن بێ فەرەح و زەوق و سەفا خۆت
پڕ حادیسە مەحکوومی هەموو حوکمی قەزا خۆت
بازیچەیی سەرپەنجەیی ئەربابی ڕیا خۆت
بێ ئۆردوو بەبێ زەمزەمەیی شاهـ و سەرا خۆت
سەد ئاهـ کە بوویتە هەدەفی دەرد و بەڵا خۆت
ئەم کوردە ئەبێ دائیمی هەر قوڕ بەسەرا کەن
هەر جارە لە گونیە ئەبێ بەرگی بەبەرا کەن
وەک تەعزییە ئەلواحی ڕەش و شین بەدەرا کەن
پێویستی چییە دوژمنی خۆیان بە برا کەن
عالەم کە بڵێن ساحبی ئەولاد و برا خۆت
گەر وا بێ تەمەددون من و وەزعییەتی وەحشەت
سەد خۆزگە بە زوڵمەت ئەمە بێ حاڵی عەداڵەت
دەوڵەت ئەمە بێ ڕەحمەتی سەدبارە لە نەگبەت
دەرمانی نییە عاجزە لەم عیللەتە حیکمەت
چ بکەم، چ بڵێم ئێستەکە مەحکوومی فەنا خۆت
بێ دەرپێ ئەبینم بوونە ساحێبی دەرپێ
بێ جێ هەموو دیارن بوونە ساحێبی ڕێ و جێ
ئاساری نەما شوێنی کورد بوونەتە ژێر پێ
فەوتاوە نەزم ون بووە من کێم و ئەتۆ کێ
بێ عالیم و بێ سانیع و بێ ئەهلی وەفا خۆت
وەسفت کە نەگونجاوەتە ئەفکاری چ شاعیر
نەوعی نییە، ئەرزت نییە شوبهەت بە مەنازیر
وەک گەوهەرە بەرد و گڵەکەت عەینی جەواهیر
بێ میسلە موحەققەق چ لە باتین چ لە زاهیر
بەم خەزنەیەوە مونتەزیری لوتفی گەدا خۆت
کوا تاقمەکە و وەلوەلەیی دەوری کەریم خان
کوا دوازدە سوارەیی بەبە مەشهوری مەریوان
کوا فیرقەیی بتلیسی هەواخواهی بەدرخان
کوا میللەتەکەی موتتەفیقی دەورەی تورکان
بێ پیاو و بەبێ کۆمەڵ و جێما و جیا خۆت
هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەکوو لاک
چنگیان لە جگەرگاهی هەموو داوە بەبێ باک
بێ خوێنە گوڵی زەرد و زەعیفە وەکوو خاشاک
حەمدیناسناوی ئەدەبی دە بپێوە قوڕ و سنگت بکە چاک چاک
بێ قەوم و وەتەن پڕ ئەسەف و دەرد و جەفا خۆت