یا ڕەسوولەڵڵا زەلیل و دڵ حەزینم ڕەحمەتێ
تێهەڵکێشی سوورەتی فاتیحە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
1661 بینین
یا ڕەسوولەڵڵا زەلیل و دڵ حەزینم، ڕەحمەتێ
موستەمەند و بێ قەرار و بێ قەرینم، ڕەحمەتێ
ڕاحەتی قەلب و وجوود و عیززەتی نەفسم نەما
وەختی مەرگە حافیزی ئیمان و دینم، ڕەحمەتێ
دادخواهی مەحشەر و پشت و پەناهی موئمینان
هەمنشینی زاتی دنیا ئافەرینم، ڕەحمەتێ
با بە «بِس٘مِ اللهِ الرَّحمنِ الرَحيمعەرەبی» دەس پێ بکەم
چونکە تینووی ڕەحمەتم دڵ ئاگرینم، ڕەحمەتێ
کائینات «الحَمدُ لِلّهعەرەبی» پڕ لە نووری ڕوویی تۆ
ئەی حەبیب و یاری «رَبِّ العالَمينعەرەبی»م، ڕەحمەتێ
ئەی وجوودت مەنبەعی ئەڵتافی «رَحمٰنِ الرَحيمعەرەبی»
«مَالِكِعەرەبی»ی ئیعجازی شەمسی «يَومِ الدِّينعەرەبی»م، ڕەحمەتێ
قائمی «إيَّاكَ نَعبُدعەرەبی» بووم بە تەبلیغاتی تۆ
وا «وَ إيَّاكَعەرەبی» دەڵێم بۆ «نَستَعِينعەرەبی»م، ڕەحمەتێ
«إهدِناعەرەبی» بۆ ڕێی «صِرَاطَ المُستَقِيمعەرەبی»م تو خودا
بۆ ئیرائەی ڕێیی «صِرَاطَ الَّذيِنعەرەبی»م، ڕەحمەتێ
من لە «ان٘عَم٘تَ عَلَيهِم٘عەرەبی» با نەبم بێ بەش چییە
خۆ سەگی کۆیی ئەمیرول مورسەلینم، ڕەحمەتێ
«غَي٘رِعەرەبی» تۆ کێ من لە «مَغضُوبِ عَلَيهِمعەرەبی» لا ئەدا
وەک «ولاالّضالِّيِنعەرەبی» ئامین هیچ نەبینم، ڕەحمەتێ
توخودا غافل لە حەمدیناسناوی ئەدەبی قەت مەبە ڕۆژی جەزا
ڕووسیاهم ئەی شفيع المذنبينعەرەبیم، ڕەحمەتێ