لەبەر پیری سەر و دەستم ئەلەرزێ تۆ تەماشا کە

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  527 بینین
لەبەر پیری سەر و دەستم ئەلەرزێ تۆ تەماشا کە
فەلەک پێکی شەرابی ناب ئەداتە دەستم ئێستاکە
هەموو مەستی عەرەق بوون خەڵکی جاران سەیر ئەکەم ئەمڕۆ
بە جارێ گێژی نەشئەی بەنگ و یا ئەفیوون و تریاکە
شتی سەیری وەهام لەم بەینەدا دیوە کە بۆ عیبرەت
بە کێری کەر لە پشتی کیسەڵێ بینووسمەوە چاکە
دەخیلم لافی عەقڵ و مەعرفەت قەت لێ نەدەیت ئامان
زەمانە عاقڵ و دانا کوژە خۆت شێت و شەیدا کە