لە پەرچەمتایە دڵ شانەی مەکە لانەی مەشێوێنە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
787 بینین
لە پەرچەمتایە دڵ شانەی مەکە لانەی مەشێوێنە
لەگەڵما گیانەکەم تووبی و خودا ئەم جەورە مەنوێنە
خوا ناکردە نەک بگرێ هەناسەم مانگی ڕووخسارت
لەسەر ماچێ دڵی ئەم بەندە پیرەی خۆت مەڕەنجێنە
نەکا بۆ خزمەتی ئەو شۆخە چووبێ دڵ ئەمان یاران
سۆراخێ کەن لە سینەمدا دەمێکە بێ سەروشوێنە
قسەی خۆشی لە تۆ ناوێ عەزیزم عاشقی زارت
لە لێوت جار بە جارێ چاوەڕوانی تاقە یەک جوێنە!
بەبێ دەست نوێژی کەعبەی ڕووتی ماچ کرد هەققی ئیعدامە
لە عەشقا کافری مەحزە کەمالیناسناوی ئەدەبی زوو بخنکێنە