عەزیزم ساجید ئاوارە ئەمە نێزیکی دوو ساڵە

بۆ «ساجید ئاوارە»
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  559 بینین
عەزیزم ساجید ئاوارەناوی تایبەت ئەمە نێزیکی دوو ساڵە
لە ئەحواڵی کەمالیناسناوی ئەدەبی بۆ چی تۆناپرسی بێحاڵە
لە ماڵا کەوتووە کوێرە، نەخۆشە زۆر دەمێکە ئەو
لەبەر دەرد و خەفەت ئێستاکە هەنگوینی بە دەم تاڵە
ئەڵێی پەرژینی گوڵزاری ئەدەب تێکچوو زەمانێکە
گوڵی تیادا نەما مەیدانی وازی چەند کوڕ و کاڵە
لەعەرسەی عیلم و ئادابا فڕاندی گۆی هونەر مەحویکەس
عەجایەب شاسوارێکە بە وێنەی ڕۆستەمی زاڵە
ئەبینی عەرسەکە شیرین سوارێکی نییە تێدا
بە تەنیا جێگە لۆقەی کەرسواری چەند کوڕ و کاڵە
وەکوو بیستوومە شاعیر پێی ئەڵێن خەڵکی بەیازەوان
لە لام وایە ئەمە فەرمایشی شێتێکی عەوداڵە