حەیفە دانا بە جەفا و جەوری فەلەک خەمگین بێ

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  470 بینین
حەیفە دانا بە جەفا و جەوری فەلەک خەمگین بێ
حەیفە ئاوێنەی دڵی ئەهلی سەفا ژەنگین بێ
چەرخی کەچڕەو کە سەباتێکی نییە خەم چ ئەخۆی
گەر بە میهر و شەفەقەت یا بە جەفا و قین بێ
لە کن ئەربابی مەحەببەت ئەوە ڕوو سوورە کە ڕووی
هەر وەکوو لالە بە خوێناوی جگەر ڕەنگین بێ
هەموو هەر عارییەیە خەلسەت و کاڵایی جیهان
گەر کەوات ئەتڵەس و خارا بێ ئەگەر پەشمین بێ
کیبر و نەخوەت مەکە بۆ نیعمەتی دوو ڕۆژە کەمالناوی تایبەت
بۆ چی بێهوودە بەشت ڕەجم و تف و نەفرین بێ