لە دووری تۆ نیگاری بێ وەفا و دین

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  819 بینین
لە دووری تۆ نیگاری بێ وەفا و دین
سەفایێکی نییە چوارباخی پێنجوین
بەبێ ڕووی تابدار و وردە خاڵت
نییە شەوقی لە لای من مانگ و پەروین
مەهێڵە ڕۆژی من ڕەش بێ نیگارا!
لەسەر ڕوو لابدە تۆ زوڵفی پڕچین
قسەی عەشقی منوتۆ هاتە مەیدان
ئیتر باسی نەما فەرهاد و شیرین!
فیدای ئەو چاوە مەستەی کە کەمالیناسناوی ئەدەبی
ژیان و عەقڵ و هۆش و سەبر و تەمکین