لەسەر ڕۆژی جەبینت لادە سا تو بی خوا پەرچەم
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
395 بینین
لەسەر ڕۆژی جەبینت لادە سا تو بی خوا پەرچەم
مەهێڵە هەر وەکوو شەو ڕۆژی عاشق ڕەش بکا پەرچەم
ئەگەرچی لایەقی ئەو ڕووتبەیە نیم گیانی شیرینم
کەرەم کە، با شەوێک تەوقی ملی من بێ دەبا پەرچەم
بە جارێ ڕۆژی ئیمانم بە ژەنگی کوفر ئەبێ تەبدیل
ئەگەر ئەو یاری دڵ ئازارە بێتو دەربخا پەرچەم
شکەنج و پێچ و تابی مەسکەنی دڵمە دەخیلت بم
ئەپچڕێ بەندی جەرگم پێی بڵێ با بانەدا پەرچەم
ئەکەم تەخسیری موڵکی هیندناوی تایبەت ئەگەر ئەو دلبەرە ڕۆژێ
بخاتە سەر سەرم وەک سێبەری باڵی هوما پەرچەم