شەوی دووریت ئەوەندە گریە و هاوار و شینم کرد
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
1220 بینین
شەوی دووریت ئەوەندە گریە و هاوار و شینم کرد
بە خوێنی ئاڵی چاوم ڕەنگی سەفحەی سەرزەمینم کرد
کە دیم ئادەم نەوەی وەک تۆ لە پشتی دێتە دنیاوە
سوجوودی ئادەمم برد ڕەجمی شەیتانی لەعینم کرد
مورادم مەدحی زوڵف و ڕووی نیگاری شۆخەکەی خۆمە
کە هاتم وەسفی ماچین و نیگارستانی چینم کرد
ژیانی تازەیی بەخشی بە من یارم کە ڕێگەی دا
شەوی وەسڵی تەوافی لێوی موعجیز ئافەرینم کرد
کە دیم زونناری زوڵف و پەرچەمی وەک شێخەکەی سەنعانناوی تایبەت
قوبووڵی مەزهەبی تەرسا وتەرکی عەقڵ و دینم کرد
لە ناو باخا چنار و سەروو عەڕعەڕشەرمەزار مابوون
کەمالیناسناوی ئەدەبی من کە مەدحی بەژنی یاری مەهـ جەبینم کرد