ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
466 بینین
ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا
دەخیلم زویر نەبێ توخوا لە ناو سینەی تەڕ و ڕەشتا
ببارێنێ خوا بارانی ڕەحمەت تا ئەبەد بەهجەتناوی تایبەت
بە جەستەی پاک و خاوێن و بە سەرتاپای سەر و لەشتا
مەبە عاجز هەموومان دوا بە دوای تۆ دێینە لات ڕۆژێ
فەرامۆشمان مەکە گیانە لە قەلبی ساف و بێ غەشتا
گوتی پێم دڵ کەمالیناسناوی ئەدەبی ساڵی کۆچی بێژە وا بەهجەتناوی تایبەت
لە ناو قەسری ئیرەمدایە بە دائیم وا لە گوڵگەشتا