ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  318 مشاهده
ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا
دەخیلم زویر نەبێ توخوا لە ناو سینەی تەڕ و ڕەشتا
ببارێنێ خوا بارانی ڕەحمەت تا ئەبەد بەهجەتاعلام
بە جەستەی پاک و خاوێن و بە سەرتاپای سەر و لەشتا
مەبە عاجز هەموومان دوا بە دوای تۆ دێینە لات ڕۆژێ
فەرامۆشمان مەکە گیانە لە قەلبی ساف و بێ غەشتا
گوتی پێم دڵ کەمالیتخلص ساڵی کۆچی بێژە وا بەهجەتاعلام
لە ناو قەسری ئیرەمدایە بە دائیم وا لە گوڵگەشتا