ئەگەر نەخلی مورادم بێ سەمەر بێ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1022 بینین
ئەگەر نەخلی مورادم بێ سەمەر بێ
بە من چی باغی دونیا جوملە بەر بێ
ڕەقیب یار ئەر بە من بۆسێ کەرەم کا
بە تۆ چی گەر هەمووی شەهد و شەکەر بێ
لە وەختێکا سەری خۆم بێ کڵاو بێ
بە من چی تاجی شاهی پڕ گوهەر بێ؟
ڕەقیب ئەمجار کە دڵبەر رامە بۆ من
بە تۆ چی گەر هەموو شام و سەحەر بێ
کە خۆم ڕەختی غوڵامی شک نەبەم هیچ
بە من چی خواجە گەر زەڕڕین کەمەر بێ
ئەیا دوشمن کە بەختم هاتە یاری
بە تۆ چی گەر قەبای شاهیم لەبەر بێ
لە کونجێکا لەگەڵ یار ئەر بنیشم
بە من چی عالەمێ زیر و زەبەر بێ؟
ئەرێ حاریس کە مونعیم پێم کەرەم کا
بە تۆ چی سەد تمەن گەر بیشتەر بێ
بە نەومیدی دەرم کا گەر لە دەرگا
بە من چی تاق و حوجرەی پڕ لە زەر بێ؟
کە سالمناسناوی ئەدەبی بازی دەوڵەت هاتە سەر من
بە تۆ چی دوشمن ئەر خاکی بەسەر بێ