ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
671 بینین
ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی
بەم نەوعە گەر لە مەجلیسی بێگانە گریە کەی
ئەم شەو چ بوو سوپاهی خەیاڵ ئاخری نەهات
نابن بەقەد فەراخییی دڵ کەربەلاءناوی تایبەت و ڕەیناوی تایبەت
لەو وەختەوە کە دوورە لە من ڕووی بەهاری تۆ
ڕووی کردووم خەزانی فیراقت بە ڕەنگی بەی
یەکدەم ئەگەر بگاتە لەبم لێوی شەهدی تۆ
بۆ من هەمیشە نەخل سیفەت ئەنگەبینە قەی
گەهـ دڵ ئەسیری زوڵفتە گەهـ شادی بۆسەتە
زیندەی دەکەی بە ئابی بەقا دەیکوژی بە حەی
زاهیر بووە لە ئاهـ و دڵ و ڕۆژ و ڕوویی من
ئەوقاتی قەوس و فەسڵی خەزان و تەمووز و دەی
مەخموورە دیدەکەت لە خەو و بادە هەم لە ئەو
خەو چاکی سەند لە دیدەیی تۆ ئینتیقامی مەی
ڕووت چەرخی حوسن و خاڵی لەبت قوتبی سابیتە
مەشغووڵە دڵ بە گەردشی دەوری وەکوو جودەی
گوێم گرتووە هەمیشە لە ناڵەی حەزینی دڵ
سالمناسناوی ئەدەبی! لە غوربەتا چ بەتەئسیرە دەنگی نەی