بەس موشکیلە زاهید بگەیە عیشقی حەقیقی

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  741 بینین
بەس موشکیلە زاهید! بگەیە عیشقی حەقیقی
بۆ شوغڵی تەریقەت، هەیە سەد سیڕڕی ڕەقیقی
تا شێوەیی مەرجان نەگرێ لوئلوئی ئەشکت
بەو موزدە جەفا کەی دەکڕێ لێوی عەقیقی؟
بۆ عوزری گوناهانی گوزەشتەم لە خەجاڵەت
کوا نوتقی زوبانم کە بکەم زیکری تەریقی
وا هاتە تەلاتوم لە دڵا بەحری مەحەببەت
دەرناچێ لە یادم بە چ دەم بیمی غەریقی
بەینی من و بێگانە تەفاوەت کە لە میهرا
گەر ڕاستە لەگەڵ من سەنەما یار و ڕەفیقی
بەم نەوعەیە گەر وەختی ئەلەم فیکری غەریبت
سالمناسناوی ئەدەبی ئەمە هەزیانە نەوەک شیعری سەلیقی