دوژمنی خوونخواری شەو بۆ قەلبی مەحزوون هاتەوە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  665 بینین
دوژمنی خوونخواری شەو بۆ قەلبی مەحزوون هاتەوە
تیپی غەم دیسان لەهەر سەر بۆ شەبیخوون هاتەوە
تێک شکا دوێشەو لە تۆفانی خەما کەشتییی هۆش
بۆ تەنیش ئەمشەو لە ئەشکی دیدە جەیحوون هاتەوە
چەند ڕۆژێ بوو لە دەست جەوری فەلەک ئاسوودە بووم
بۆ موسیبەت باز بەسەرما کەیدی گەردوون هاتەوە
شیشەیی دڵ بەس لە کونجی سینەدا پۆشیدە بوو
باز بەسەریا غەم وەکوو سەنگی فەلاخوون هاتەوە
مەنزڵی مەقسوودی عاشق وەک فەرامۆشخانەیە
دڵ کە چوو ناپوختە بوو لەو سەر بە مەجنوون هاتەوە
ئەشکی گوڵگوون ڕەونەقی هێنا موبارەک کۆهکەن!
سواری شیرینت لە خانەی زینی گوڵگوون هاتەوە
دارووە بۆ سەعبی عیللەت دیدەنی دیداری یار
موژدە بێ بیماری غەمگین وا فەلاتوون هاتەوە
خۆم گەلێ پاراست لە نەزدیکی ڕەقیب دادی نەدا
ناگەهان بۆ من وەکوو هەمزادی تاعوون هاتەوە
ئەی عەجەب سالمناسناوی ئەدەبی لە سەحرا ڕوو لە ئابادی دەکا
یاری شاری موژدە بێ چۆڵگەردی هاموون هاتەوە