فەرەح بۆ دڵ لە تالیعما چ کەم بوو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
971 بینین
فەرەح بۆ دڵ لە تالیعما چ کەم بوو!
بە تەڵخی عومری شیرین سەرفی غەم بوو
چ زووی کردم لە کۆی جانانە مەحرووم
لەگەڵ من چەرخی گەردوون پڕ ستەم بوو
دەزانن بۆ موسیبەت دێتە ڕێگەم؟
شکارم پیش ازینفارسی سەیدی حەرەم بوو
لە وەختێکا بە خوێنم تیشنە بوو یار
کە بۆ من خاکی ڕاهی جێی قەسەم بوو
بە جان تەسکین دەدا بۆی غونچەیی دڵ
لە زوڵفا چونکە گاهێ موحتەرەم بوو
فەرەح بێ تۆ لە دڵ وا بوو پەرێشان
حەدیسی گورگ و ئەحواڵی غەنەم بوو
بە عەقڵ ئەو ڕۆژە پێم زانی دەفەوتێ:
کە سالمناسناوی ئەدەبی عازیمی موڵکی عەجەم بوو