پارساڵ لە وەسڵدا بە سەفا عەیشی جەمم بوو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1010 بینین
پارساڵ لە وەسڵدا بە سەفا عەیشی جەمم بوو
لەو کەونەدا شەوکەتی شاهی عەجەمم بوو
وەک ڕاهیبی پازەند بە ئەدەب مەحوی نەزەر بووم
تەزیین بە تەڵا و خشڵی مولەووەن سەنەمم بوو
لەو خەڵوەتە خاسسەم لە لەب و عاریز و دیدەی
پەیوەستە شەراب و مەزە و شەوقی شەمم بوو
وەک تاجیری دەوڵەت بەهەوای خەزنەیی ڕووی یار
بۆ شاهیدییی گەنج بیشارت عەلەمم بوو
دەمدا بە لەبم لەعل و دوو لەب گۆیی بلووری
پەیوەستە لەگەڵ خۆم وەکوو حاتم کەرەمم بوو
شادیم لە هەوای سوورەتی ئەو گەییە مەقامێ
سەد شاهیدی وەک شەککەر و شیرین خەدەمم بوو
تا ئامەدی تالیع بوو وەکوو خوسرەوی پەروێز
گەهـ بادە بە لەب، گەهـ لە لەبا غونچەدەمم بوو
نامەد کە ترازاندی لەب و لەب لە لەب و مەی
سالمناسناوی ئەدەبی لە فیراقا نە ئەوم بوو نە ئەمم بوو