سەر و کاری خەیاڵت ئیبتدا وەختێ لەگەڵ دڵ بوو

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  860 بینین
سەر و کاری خەیاڵت ئیبتدا وەختێ لەگەڵ دڵ بوو
نە بەحسی سەرکەشیی گوڵ بوو نە عەهدی شۆری بولبول بوو
هەتا نەکرا لە توڕڕەی زوڵفی تۆ مەشقی پەرێشانی
نە پێچ و تابی سونبول بوو نە حەلقە و چینی کاکوڵ بوو
لە سیڕڕی مەتڵەبی ئیما بەجوز من کەس نەبوو واقیف
نیگاهی چاوی مەستی وا لە حاڵاتی تەغافول بوو
لە وەرعا زاهیدی ئەفسوردە نەیدی حاڵەتی مەستی
بە عەفوا چوو سەراسەر ڕۆزگاری چونکی بێدڵ بوو
بڕۆ نەزدیکە سالمناسناوی ئەدەبی دڵ لە زوڵفا وەختی شادیتە
ئەگەرچی تەییی ڕاهی ئیبتدا پڕ پێچ و موشکڵ بوو